مەسرور بارزانی بەردی بناغەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێری دانا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی بەشی دووەمی پرۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دانا و بەڵێنیشی دا پرۆژەی هاوشێوە لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی ماڵان، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە ژینگەییەکانی ئاستی هەرێمی کوردستان. لەماوەی ڕابردوو لە شاری هەولێر ئاوەڕۆی ماڵان و ئاوی باران یەک ڕێڕەیان هەبوو، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە ڕێڕەوەکان جیا دەکرێنەوە و ئاوی ئاوەڕۆ دووبارە سوودی لێ دەبینرێتەوە. بەشێوەیەک داڕێژراوە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو خزمەتی دانیشتووانی شارەکە بکات.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە چەند پێکهاتەیەکی سەرەکی پێکدێت، یەکەمیان تۆڕی گواستنەوەی ئاوەڕۆیە بەدرێژایی 21.9 کیلۆمەتر کە 5.3 کیلۆمەتری بە تەکنیکی پێشکەوتووی (Pipe Jacking) جێبەجێ دەکرێت ئەمە کاریگەری دەبێ لەسەر ئەوەی پێویست بە هەڵکۆڵینی شەقامەکان نەکات. پێکهاتەی دووەم، پێکدێت لە وێستگەیەکی مۆدێرنی چارەسەرکردن (WWTP) کە پرۆسەی پاککردنەوەکە لە چەند قۆناغێکی وەک (سکرینکردن، هەواگۆڕکێ و پاڵاوتن) ئەنجام دەدات.
پڕۆژەکە 16 لاینە 52،500 مەتر سێجا لەلایەن یابانییەکان جێبەجێ دەکرێت. لەم پڕۆژەیە ئاوەڕۆی هەولێر بە ڕێڕەوێکی کۆنکریتی ژێرخاک دەنرێت. واتا چیتر ئاوەڕۆ بۆ کاری کشتوکاڵ بەکارناهێنرێت، بەڵکو ئەو ئاوەڕۆیەی پاک دەکرێتەوە ئینجا و بۆ کشتوکاڵ و شوشتنگەی ئۆتۆمبێل و پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بەکاردێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تەواو بوونی پڕۆژەکە قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەکە دەستپێدەکات ئەویش دانانی چەپەر یان مەنهۆڵە لەبەردەرگای هەر ماڵێک بۆ ئەوەی ئاوی ئاوەڕۆی چێشتخانە و حەمام و توالێت بچێتەوە ناوی دواتر بەم تۆڕە دەبەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی





