ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی دانانی بەردی بناغەی وێستگەی ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، "بەرنامەمان هەیە پرۆژەی هاوشێوە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان جێبەجێ بکەین".
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی ماڵان، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە ژینگەییەکانی ئاستی هەرێمی کوردستان. لەماوەی ڕابردوو لە شاری هەولێر ئاوەڕۆی ماڵان و ئاوی باران یەک ڕێڕەیان هەبوو، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە ڕێڕەوەکان جیا دەکرێنەوە و ئاوی ئاوەڕۆ دووبارە بۆ مەبەستی جیاواز سوودی لێ دەبینرێتەوە. بەشێوەیەک داڕێژراوە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو خزمەتی دانیشتووانی شارەکە بکات.
لێدوانی فەرمی؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، "ئاو بووەتە کێشەی گەورە لە عێراق، بۆیە ئێمە هەرزوو دەستمان کرد بە دروستکردنی پۆند و بەنداو، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە سامانی ئاو. ئەم پڕۆژەیە فشار لەسەر ئاوی ژێر زەوی کەم دەکاتەوە و پاڵنەرێک دەبێت بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.
هەنگاوی داهاتوو؛ سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو ڕایگەیاند، "لە ساڵانی داهاتوو کوردستان، وەچەرخانێکی گەورە لە پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت و بەرنامەمان هەیە پڕۆژەی هاوشێوە لەناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین".
مەسرور بارزانی، گوتیشی، "ئەو پڕۆژەیە ڕێگری لە تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ لەگەڵ سەرچاوە سرووشتییەکان دەکات، پاڵپشتی هەردوو پڕۆژەی پشتینەی سەوزایی و ڕێڕەوی ژیان دەکات، کاریگەری ئەرێنی لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەبێت."
زانیاریی زیاتر؛ قۆناغی دووەمی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر لەسەر ڕووبەری 205 دۆنم زەوی لە ڕۆژئاوای هەولێر جێبەجێ دەکرێت. توانای پاککردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورسی (ئاوی ڕەش و خۆڵەمێشی) لە ڕۆژێکدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی






