ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەدوای دانانی بەردی بناغەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دایەوە و باسی لە چارەسەری کێشەکانیش کرد.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی ماڵانی لە هەولێر دانا، لە میانەی وتارێکیشدا پەیام و بەڵێنێکی ڕاگەیاند کە پڕۆژەی هاوشێوە لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەدوای دانانی بەردی بناغەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و لەسەر سێ بابەتی گرنگ قسەی کرد:-
گرفتی ناردنی مووچە:
مووچەی مانگی نۆ زۆر دواکەوتووە و هیچ پاساوێکیش نییە بۆ دواخستنی، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.
پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق:
دوای ئەو هەڵبژاردنە هێزی پارتی لەسەر ئاستی عێراق دەرکەوت، زۆر ئاساییە هەموو لایەک ڕوو لە پارتی بکات، داوای یارمەتی بکات، ئێمە وەکو لایەنێکی بەشدار لە حکومەت بەرنامە و مەرجی ئێمە ئەوە دەبێت ئەجێندای حکومەت چییە لە جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوورییانەی بۆ هەموو عێراق گرنگن بە تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان.
لە وەڵامی پرسیاری کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیبلۆماسی ئاڤا، سەرۆکوەزیران گوتی: ئەجێندای حکومەتی داهاتووی عێراق بۆ ئێمە زۆر زۆر گرنگە لە جێبەجێکردنی دەستوور و ماددە دەستوورییە گرنگەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.
سەردانی سوودانی بۆ هەولێر:
لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دیداری تایبەتمان دەبێت لەگەڵ سوودانی، لەبارەی تێگەیشتن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دانوستانی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم:
سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد: چەندین جار داوامان کردووە زوو حکومەتی نوێ بۆ خزمەتی هاووڵاتییان پێکبهێنین، هەندێک لایەن ویستوویانە وەکو ئۆپۆزیسیۆن بمێننەوە و وە لایەنی دیکەش کە خواستی ئەوەی هەبووە بەشداربێت لە حکومەت ئامادەییان تێدانەبووە زووبگەینە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، ئێستا دوای هەڵبژاردن هەل و مەرجێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان





