
دیمەنی سوپای سوودان لە ویلایەتی کۆردۆڤان
ئاڤا نیوز
سوپای سوودان ناوچەیەکی نوێی لە کۆردۆفان کۆنترۆڵکردەوە، هاوکات لە چەند بەرەیەکدا بەردەوامە لە شەڕی تووند لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای سوودان هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و هێزە گەڕۆکەکان لە بەرەکانی کۆردۆفان جێگیرکردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی هێرشی نوێ بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری بارا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەبیەزی پایتەختی ویلایەتی کۆردۆفانی باکوور.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە، سوپای سوودان ئۆپەراسیۆنێکی خێرای ئەنجامداوە و توانیویەتی دەست بەسەر ناوچەکانی (ئوم دام ، حاج ئەحمەد و کازقیل)ـدا بگرێت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە ناوچەی کۆردۆفان چڕبووەتەوە کە خەرتووم و ناوەڕاستی سوودان بە هەرێمی "دارفور"ـەوە دەبەستێتەوە، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی خێرا توانیان بە تەواوی کۆنترۆڵی بکەن دوای چوونە ناو شاری فاشەر و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی ترسناک دژی خەڵکی مەدەنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان






