سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی کۆریای باشوور و سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتی لە هەولێر کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، لەمیانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر، ڕایگەیاند: مەترسی هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە بەردەوامن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە لی جونیل، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق و سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆریای باشوور پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستی هیناوە و هەروەها ستایشی ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکارییانەی کرد کە لە ساڵانی ڕابردوو لە سایەی سەقامگیری و پلانی ڕێکوپێک لە هەرێمی کوردستان هاتووتە ئاراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی بڵاوکراوەکە باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەبواری وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە، هیواشی خواستووە ئەو پەیوەندییانە فراوانتر ببن. سەرۆک بارزانی گوتوویەتی، گەلی کوردستان ڕوانگەیەکی زۆر ئیجابی بەرانبەر وڵاتی کۆریای باشوور و گەلەکەی هەیە.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە کراوە. سەرۆک بارزانی، ئەوەی دووپاتکردەوە کە هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان






