جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن

یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی گەنم لە پارێزگای ئاگری

ئاڤا نیوز

 

بە هۆی گۆڕینی شێوازی ئاودان و بەکارهێنانی سیستەمی ترومپا، ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان زۆر زیادی کردووە و زۆرن ئەو جوتیارانەی پێشتر ئاژەڵداربوون و ئێستا سەرقاڵی باخدارین.


چیرۆکی سەرەکی:  هەرچەند پارێزگای ئاگری کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە 11 هەزار کیلۆمەتر دووجایە، جوتیاران تاکوو ئەم ساڵانەی دوایی سەرقاڵی ئاژەڵداریی بوون، چونکە یەک ملیۆن و 800 هەزار مەڕوماڵات و زیاتر لە 300 هەزار ڕەشەوڵاخی لێ بەخێو دەکرێت، کەچی ئێستا لە بەرهەمێهنانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیش زۆر زیاتر گەشەی کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەمەد حوسێنئۆغڵو، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاگری ئاماژە بەوە دەدات تا دێت چاندنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لەو پارێزگایە زیاتر دەکات و دەڵێت: چاوەڕێ دەکەین ئەمساڵ 30 هەزار تۆن گەنم، 150 هەزار تۆن جۆ، 240 هەزار تۆن چەوەندەری شەکر ڕەنێو بهێنرێت و 580 تۆن فاسۆلیا و  241 تۆن ئالیکە ئاژەڵییەکانی وەک وێنجەشمان بەرهەم هێناوە.


زانیاریی زیاتر: بە هۆی گۆڕینی شێوازی ئاودان و بەکارهێنانی سیستەمی ترومپا، ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ، فاسۆلیا، گوڵەبەڕۆژە، پەتاتە، چەوەندەری شەکر و ڕووەکی ئالیکە ئاژەڵییەکانی وەک وێنجە و پوشەخاسە لەوێ زۆر زیادی کردووە.

 

ئەمەش بزانە: پارێزگای ئاگری دەکەوێتە دامێنی چیای (ئاگری - ئارارات) و لەسەر نەخشە دەکەوێتە نێوان باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و بەهۆی بەرزی هەڵکەوتەکەی لەسەر ئاستی دەریا، ژینگەیەکی سەختی هەیە و ساڵانە بڕی پێویستی بەفر و باران لە چیاکانی ئەم پارێزگایە دەبارێت و لەڕووی سەرچاوەکانی ئاوەوە دەوڵەمەندە و لەبارە بۆ کشتوکاڵ کردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ