لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان

شەیری بکە لە:
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان

دیمەنی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران

ئاڤا نیوز

دوو بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا وەرگەڕان و بە هۆیەوە لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەست دا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مانگی سووری لیبی ڕایگەیاند، دوو بەلەمەکە 100 کۆچبەریان هەڵگرتبوو. لەم ژمارەیە 26 کەسیان بەنگلادیشی و بەنزیکەییش 70 کەسیان سوودانی بوون.

زانیاریی زیاتر: بەلەمەکان لە بەندەری 'خومس' لە باکووری لیبیاوە بەرەو ئیتالیا بەڕێ کەوتبوون و دەیانویست خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا.

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕێکخراوی کۆچی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێگای دەریای ناوەڕاست زۆرترین کۆچبەری تێدا دەبێتە قوربانی و ساڵانە سەدان کەس لەم ڕێگایە گیانیان لەدەست دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ