گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە غەززە گەیشتوونەتە بنبەست
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی غەززە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل دانوستانەکانی نێوان تەلئەبیب و واشنتن سەبارەت بە کەرتی غەززە گەیشتوونەتە بنبەست.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی 13ــی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ئەمریکییەکان توانای پێکهێنانی هێزێکی دەرەکییان نییە تا لە غەززە بێت و چەکداماڵینی حەماس بگرێتە ئەستۆ، بۆیە بەدوای چارەسەری کاتیدا دەگەڕێن و ئەمەش بۆ ئیسرائیل قبووڵ ناکرێت.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی ئەمریکا گوشارەکانی بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە زیاتر کردووە، بەڵام ئیسرائیل ئامادەیی تێدا نییە و دەڵێت ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەبێت بخرێتە دوای چەکدانانی حەماس.
لەلایەکی دیکەوە: هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی چوونە ناو قۆناغی دووەم، قەیرانی گەمارۆدراوەکانی حەماسە لە شاری ڕەفەح، کە تا ئێستاش نزیکەی 100 کەسیان لە تونێلەکانی ژێر زەویدان لە ناوچەکانی ڕەفەح کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە و لەوێ گیریان خواردووە و ئیسرائیل ڕێگە نادات ئەو کەسانە بەبێ ڕاگەیاندنی تەسلیمبوونیان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بچنە دەرەوە و هاوکات حەماس داوای گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی ئیسرائیل دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان





