ئاڤا نیوز
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو، نەشتەرگەری بۆ کراو و ئەندامەکەی بۆ لکێنرایەوە، بەپێی گوتەی ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی کردووە، باری تەندروستی جێگیرە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی، ژنێک بە چەقۆ ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی بڕی.
لێدوانی فەرمی: د. هەڵۆ ئۆرمزیار، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و لاوازی سێکسی، بە ئاڤای گوت: ئەو کەسە ئەندامی نێرینەی لە بنا بڕابوو، دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کرابوو، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کرابوو، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە.
د. هەڵۆ ئۆرمزیار ئەمانەشی وت:
٠ دوای کاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو، ئێمە تیمی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ دەستمان بە نەشتەرگەری کرد و تا نزیکی کاتژمێر پێنجی بەیانی بەردەوام بووین و ئەو بەشەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بەبەشی سەرەوەمان لکاندەوە.
٠ دواتر تیمی نەشتەرگەری جوانکاری خەریکی لکاندنی هەندێ بۆری ورد بوون و تا نزیکەی کاتژمێر هەشتی بەیانی بەردەوام بوون.
٠ نەشتەرگەرییەکە دەگمەنە و قورسە، پێویستی بە تیمی تایبەت هەیە، توانیمان بەشێوەیەکی ورد ئەو بەشەی بڕابوو بە بەشی سەرەوەی بلکێنینەوە، نەشتەرگەرییەکە سەرووی هەشت کاتژمێر خایاند.
٠ نەخۆشەکە باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكی بمێنێتەوە.
٠ لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجامەکەی دیار دەبێت تا چەند ئەو کەسە کیشەی بۆ دروست دەبێت.
٠ بەشیوەی گشتی ئەم جۆرە کەیسانە دووچاری چەند کێشەیەک دەبنەوە لەوانە کێشەی میزکردن، کێشەی ڕەشبوونەوەی ئەندامی نێرینە، کێشەی ڕەقبوون و توانای ئەنجامدانی سێکس.
٠ ئەگەر لکاندنەکە ڕەش نەبێت و تووشی ڕەتکردنەوە نەبێت، کێشەکانی دیکەی وەک میزکردن و توانای سێکسی چارەسەرییان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهی شهپۆلی بارانبارین و ڕاگهیاندنى پشوو
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
دەستەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا چارهنووسی سێ مووچهكهی ئهمساڵ ئاشكرا دهكات
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ژاپۆن ڕوویدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
52 خولەک لەمەوپێش

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە






