
سێ کوڕە کوژراوەکەی ئیسماعیل هەنیە
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیشدا بەردەوام بوون، لە هێرشێکدا لە ڕۆژئاوای کەرتەکە سێ لە کوڕەکانی ئیسماعیل هەنیە کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا لە ناوچەی موخەیەم لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە، سێ لە کوڕەکانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بە ناوەکانی (حازم، ئەمیر و محەممەد) لەگەڵ ژمارەیەک لە منداڵەکانیان کوژران.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل هەنیە کوژرانی سێ کوڕەکەی و ژمارەیەک لە نەوەکانی لە کەرتی غەززە پشتڕاست کردەوە و بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: "سوپاسی خودا دەکەم بۆ ئەم شەرەفەی لە ڕێگەی شەهیدبوونی سێ کوڕەکەم و هەندێک نەوەمەوە پێیبەخشین".
باکگراوند: بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان کە 33 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لە کەرتەکە، ناڕەزاییەکی زۆری لە ئاستی نێودەوڵەتی لێکەتووەتەوە؛ بەڵام بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان پێداگرە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ئەرکی سەرەکی کۆمیسیۆن چاودێریکردنی پرۆسەی ئاشتییە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەفتەی ڕابردوو 10 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە پەسەند دەکات