
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆی 43 بانکی بەشدار لە پرۆژەی تەوتینی عێراقدا 20ـیان لەلایەن ئەمریکاوە بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و تێوەگلان لە گەندەڵی سزادراون، ئەمە دۆخی ئەم پرۆژەیە کە زۆر کەس و لایەن لە ناوخۆدا خۆزگەی بۆ دەخوازن.
وێنە گەورەکە: دادگەی فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق تەوتین بکرێن کە مەبەست لێی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەکەیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوتین ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە دەبێت پرۆسەکە لەڕێگەی "هەژماری من"ـەوە بێت، بۆ ئەم مەبەستەش لێکتێگەیشتن کراوە، بەڵام ئاراستەیەکی عێراقی لە ناوخۆدا کار لەسەر ئەوە دەکات مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغدا و لەڕێگەی تەوتینەوە بدرێت.
بۆچی گرنگە: ئەگەر مووچە پێچەوانەی خواستی هەرێمی کوردستان و بە ناچاری بخرێتە سەر تەوتین، ئەوا بەهۆی سزادانی زیاتری ئەو بانکانە مەترسی بۆ سەر مووچە لە هەر ئانوساتێکدا دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئەرشەد حاجی سدیق، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە بواری ژمێریاری و کارگێڕیی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو 20 بانکە بەهۆی بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوە و تێوەگلان لە گەندەڵی بەتایبەت 'دزی سەدە' سزادراون".
زیانە سەرەکییەکان: ئەو بانکانە بەردەوام لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا چاودێرییان لەسەرە و ڕەنگە سزای زیاتریان بەسەردا بسەپێنرێت، لەم قۆناغەشدا هەژماری بەشداربووان بلۆک دەکرێت.
بەدواداچوونی تایبەت: ئەمریکا 27 بانکی عێراقی سزاداون، 20 لەوان لە تەوتیندا بەشدارن کە دەکاتە 43%ـی بانکە بەشداربووەکان.
ئەمەش بزانە: هیچ یەکێک لە بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا نین، کە بریتین لە: بانکی جیهان، ئار تی بانک، بانکی بەغداد، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی ئیسلامی عێراقی و بی بی ئەی سی بانک.
ناوی بانکە سزادراوەکان:

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





