
كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان " ئەپیکۆر" گەشبینە بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، دەشڵێت "کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەپیکۆر ڕایگەیاند: سەردانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، دەرفەتێکە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەبارەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا، گەشبینین بەوەی ئەو کۆبوونەوە باڵایە وادەکات هەمووان دەستوبرد بکەن، بۆ ئەوەی دەستبکرێتەوە بە بەرهەمێنانی تەواو و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژانە بازاری وزەی جیهان نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، جگە لەوەش زیانی 14.5 ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق گەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر ڕایگەیاند: "ئەندامەکانی ئەپیکۆر بەپەرۆشن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوبەش و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا".
باکگراوند: زیاتر لە ساڵێکە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا، دوای سکاڵایەکی عێراق لەسەر تورکیا و بەبڕیاری دادگەی نێوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






