
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە دۆلارێك دابەزی، زێڕ و بیتکۆینیش بەرزبوونەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاڵا جیهانییەکان لە بەرز و نزمی بەردەوامدان.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە مانگێكە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوت زیاتر لە دۆلارێك دابەزی، شارەزایانیش دەڵێن زیاتر دادەبەزێت، زێڕیش تادێت بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها بیتکۆین لە هەڵبەز و دابەزینی گەورەو بەردەوامدایە.
ژمارەكان وادەڵێن: تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخەکان بەمشێوەیە بوون:
نەوت:
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 90 دۆلار و 30 سەنتە.
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئۆپیك 89 دۆلار و 69 سەنتە.
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس 85 دۆلار و 25 سەنتە.
زێڕ: یەك ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و 355 دۆلارە
- مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 555 هەزار دیناری عێراقییە.
- مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 490 هەزار دیناری عێراقییە.
- مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 425 هەزار دیناری عێراقییە.
بیتکۆین: دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەتایبەت بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە 12 هەزار دۆلار دابەزی، لە دوێنێوە دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە، تاوەکو ئێستا شەش هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە و ئێستا یەک بیتکۆین بە 66 هەزار و 500 دۆلارە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






