پەرلەمانتارێکی عێراق: پێویستە لەڕووی کشتوکاڵەوە چاو لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکەین
- ژینگە
- 16 نیسان

مەترسیی بە بیابانبوون لە عێراق زۆرە - BBC
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، عێراق وشکەساڵی تێنەپەڕاندووە، پێویستە چاو لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێکە تورکیا ئاوی دیجلە و فوراتی لەسەر عێراق گرتووەتەوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاوی عێراق دروستکردووە، چونکە 70% ئاوی عێراق سەرچاوەکەی لە دیجلە و فوراتە.
لێدوانی فەرمی: "پێویستە عێراق چاو لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکات، بودجەیەکی تایبەت بخاتە خزمەت دروستکردنی پۆند و بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاوی باراناو، تاوەکو قەیرانی ئاو چارەسەر بکات و بەر لە وشکەساڵی بگرێت."
زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: کۆتایی مانگی چوار کۆنگرەی ئاو لە بەغدا دەکرێت، بەشێکی وڵاتان بەشداری دەکەن، دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی عێراق گرفتەکانی خۆی بە ئاراستەی چارەسەر بخاتەڕوو و کۆتایی بە قەیرانی کەمئاوی لە پارێزگاکانی بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لەعێراق 11 ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە، بەڵام بەس نییە بۆ چارەسەری کێشەکە، چونکە ساڵانە بەشێوەیەکی گشتیی پێویستی بە 70 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ئۆکرایناین بۆ دەستپێکردنی دانووستان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت