لەسەر مووچەخۆرانی کوردستان بەڕێوەبەری دوو بانکی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
- بزنس
- 18 نیسان

فەرمانبەرێک لەكاتی وەرگرتنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری من- وێنە :KRG
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر هۆکاری دواکەوتنی بابەتی "بەبانكیكردن"ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
بۆچی گرنگە: دادگەی فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەکانیان بەبانكی بکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جەخت لە پرۆسەی "هەژماری من" دەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لێکتێگەیشتن کراوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: زیاد جەنابی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە، داوای ئامادەبوون لە بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین و بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕەشید دەکات لە ڕۆژی 22-4-2024 لە بارەگای لیژنەکەیان.
زانیاریی زیاتر: بانگهێشتەکە بۆ "گفتوگۆکردنە لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی بابەتی "بەبانكیكردن"ی مووچەی فەرمانبەرانبەرانی هەرێمی کوردستان". زیاد جەنابی وای گوت.
باکگراوند: ڕۆژی 03-04-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە