
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران عێراق ڕایگەیاند لە ئەمریكاوە ڕایگەیاند " کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سیاسی نین و یاسایی و هونەرین".
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لە واشنتنەوە ڕایگەیاند:"ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درووستکرد، مووچەی مانگەکانی شووبات و ئادارامان بۆ هەرێمی کوردستان نارد و هیوادارم بتوانین بەردەوامبین لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرەکانی".
زانیاریی زیاتر:"حكومەتی فیدراڵی هەموو هەوڵیداوە بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئارام بێت، ئێمە بەردەوام دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت". سوودانی وا دەڵێت.
گۆشەیەکی دیکە دیمەنەکە: لەبارەی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت سوودانی گوتی: "لە ڕاستیدا کێشەکان کێشەیی یاسایی و دەستوورین، بڕیارێک هەیە لە دادگەی فیدرڵی کە ئەم گرێبەستانە هەڵبوەشێنرێنەوە و دەمانەوێت چارەسەر بدۆزینەوە، هەندێک کۆمپانیا هەن کارەکانیان ڕاگرتووە، بەهۆی ئەو تێچووە کە یاسای بوودجە دیاریکردووە و هەشت دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە 26 دۆلار کردووە".
چارەسەرەکان: بەگوتەی سوودانی، دوو چارەسەریان خستووەتەڕوو "یەکەمیان گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانییەکان هەمواربکرێنەوە و دووەم ئەوەیە کە یاسای بودجە هەموار بکەینەوە و بڕوا بە ئەنجوومەنی نوێنەران بکەین و دەستکاری بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت