
عەلی عەلاق- پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەنديی ڕایدەگەیێنێت، کۆمپانیایەکی ئەمریکی ڕاسپێردراوە بۆ وردبینیکردن لە کاری بانکەکانی عێراق و ئاماژە بەوە دەدات عێراق دەستدەکات بە دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەرسازی بانکەکان.
بۆچی گرنگە: ئەو سزا دەرەکییانەی کە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە بانکە ناوخۆییەکانی عێراقدا سەپێندراون، بوونەتە ڕێگر لەبەردەم کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکان.
لێدوانی فەرمی: "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن سەبارەت بە کاری بانکە سەرپێچیکارەکانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی پێکهێنراوە بۆ ڕاستکردنەوەی سەرپێچییەکانی بانکە سزادراوەکان". عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەنديی عێراق ئەمەی بە کەناڵی حوررەی عێراق ڕاگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: "کۆمپانیایەکی ئەمریکی ڕاسپێردراوە بۆ وردبینیکردنی کاری ئەو بانکانە، ئەنجامەکانیشی دەخرێتە بەردەم حکومەتی عێراق و لایەنی ئەمریکی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر 27 بانکی عێراقیدا سەپاندووە، لە کۆی 43 بانکی بەشدار لە پرۆژەی تەوتینی عێراقدا 20ـیان لەلایەن ئەمریکاوە بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و تێوەگلان لە گەندەڵی سزادراون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






