حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا داهاتی نانەوتی بخرێتە سەر هەژماری عێراق
- بزنس
- 2024-04-24

وێنەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان- KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە و پێویستە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی هەرێمیش بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند پرسێكی تاوتوێ كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "نابێت هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بهێڵرێتەوە تا بکرێتە بیانوو بۆ خەرج نەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم. وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکارمان ڕاسپاردووە، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر هەژمێری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی خستووتەڕوو بۆ مووچەی مانگی نیسان، ئاماژەی بەوەدا چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






