
سكووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیانێکی زۆری بە ئابووریی عێراق گەیاندووە و ڕاوێژکارێکی سوودانیش ڕایدەگەیێنێت، لە نزیکترین کاتدا هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهتەکەیەتی، هەروەها کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووریی عێراقیش دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەبهان مەلا جیاد، ڕاوێژکاری سوودانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "هاوپەیمانیەتییەک لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە بۆ چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت، هەردوولا لە ڕێککەوتن نزیکن و بەمزووانە دەستپێدەکاتەوە".
لە لایەکی دیکەوە: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو پرسە کراوە، چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئایندەین تاوەکو کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت دیاری بکرێت".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: عێراق هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا بۆ ئاڵوگۆڕی "ئاو بەرامبەر بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت" نەکردووە، پرسی نەوتیش لەنێو ئەو 26 یادداشتەدا نەبووە کە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کران.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: تورکیا خواستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی هەیە و چەند جارێکیش ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەکان لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامادەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاندووە، پێویستە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا 10 تاوەکو 12 ملیار دۆلار زیانی بە بوودجەی عێراق گەیاندووە.
باکگراوند: ڕۆژی 25ـی ئاداری 2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە