بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک لەلایەن عێراقەوە پێکهێنراوە
- بزنس
- 30 نیسان
ئاڤا نیوز
لیژنەیەک لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە، گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت "شێوازی دەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی کوردستان و عێراق جیاوازە".
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەیەکی تایبەتمەند کە جێگری سەرۆکوەزیران خۆی سەرپەرشتی دەکات لە وەزیرە پەیوەندارەکان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێکهێنراون لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: شێوازی دەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی کوردستان و عێراق جیاوازە، کێڵگەکانی عێراق تەنها تێچوویەکی بچووکی تەکنیکییان هەیە، بەڵام هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکان وەبەرهێنانیان کردووە و حکومەتی هەرێم گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە هەیە.
باکگراوند: ڕۆژی 25ـی ئاداری 2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.
بۆچی گرنگە: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهتەکەیەتی، هەروەها کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووریی عێراقیش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە