
کێڵگەی غزی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانەغاز ڕایدەگەیێنێت، بەرهەمهێنانی غاز لە دامەزراوەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان گەیشتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.
بۆچی گرنگە؟ دوای ئەوەی بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە وەستا و بەو هۆیەشەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا و ئەمەش کاتژمێری پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانییان کەم کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند: ئێستا توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی دامەزراوەکە لە 500 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غاز و 1100 تۆن غازی شل و 15 هەزار بەرمیل غازی چڕ تێدەپەڕێت.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە دەڵێت: دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای ئەو ڕێوشوێنە چارەنووسسازانە دێت کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان گرتوویانەتەبەر لەسەر ئاستی ئەمنی و بەهێزکردنی بەرگرییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە کێڵگەی کۆرمۆر.
وێنە گەورەکە: کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوارهەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، لەو بڕە دووهەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەوەیشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی هەردوو پارێزگای کەرکووک و مووسڵ دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە