
پیاوێک بە دیار وشكبوونی دارخورماكانییەوە لە باشووری عێراق- وێنە: ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشووهەوا زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ماوەی هەشت ساڵدا ئاوارەبوون.
وێنە گەورەكە: عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی جیهان گۆڕانکاری کەش وهەوا زۆرترین کاریگەری هەیە لەسەری، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، باران بەپێی پێویست نابارێت.
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی قەیرانەکە قوڵتر دەکاتەوە، سیاسەتەکانی ئاوی وڵاتانی دراوسێیە کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوە گرنگەکانی ئاو، لە کاتێکدا گەشەی خێرای دانیشتووان و شارنشینی و خراپ بەکارهێنانی ئاو لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیدا پاڵنەربوون بۆ ئەوەی خواست لەسەر ئاو زیاتربێت.
هۆكارە زانراوەكان: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، هۆکارەکانی ئاوارەبوونی ژینگەیی دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوە ژینگەییەکان و دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزاری، ژێرخانی ئابووری، ئاو و بژێوی ژیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاکانی لە میسان، بەسرە، زیقار، واست زۆرترین دانیشتووانی بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشووهەوا ئاوارەبوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





