دانەغاز: حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێکاری پێویستیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی کۆرمۆر گرتووەتەبەر
- بزنس
- 8 ئایار

لۆگۆی دانەغاز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لەبارەی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر ڕایگەیاند، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێکاری پێویستیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیاتر بۆ کێڵگەکە گرتووەتەبەر.
ڕاپۆرتی فەرمی: کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، لە ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی 2024 داهاتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان و میسر 97 ملیۆن دۆلار بووە و 38 ملیۆن دۆلاریش قازانجی هەبووە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە ڕۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز و 38 هەزار و 600 بەرمیلی ڕۆژانەی بەرهەمهێنانی نەوتیشی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەبووە. 67 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کۆمپانیاکە دەڵێت: دوای ڕاگرتنی کارەکان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیاتر و بەرزکردنەوەی توانای بەرگری.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە