
بەنداوی دەربەندیخان - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیێنێت، مەرج نییە هەموو بەنداوێک بیڵ ماوسی هەبێت و نەبوونیشی کاریگەری لەسەر بەنداوەکە نابێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە بەنداوی دەربەندیخان، دووەم گەورەترین بەنداوی کوردستانە، بەڵام بیڵ ماوسی نییە و لەکاتی سەرڕێژبوون، ئاو بەسەر دەرگاکانیەوە دەڕژێت.
لێدوانی فەرمی: سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و دیزاینەکەیەوە، بیڵ ماوس بۆ بەنداوی دەربەندیخان دروست نەکراوە، نەبوونیشی کاریگەری لەسەر بەنداوەکە نابێت".
خاڵە ئەرێنییەکان: مەرج نییە هەموو بەنداوێک بیڵ ماوسی هەبێت، بەنداوی دووکان کە گەورەترین بەنداوی کوردستانە، دەرگا و بیڵ ماوسی هەیە، بەڵام بەنداوی دهۆک تەنیا بیڵ ماوسی هەیە و دەرگای نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی دەربەندیخان، دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و دەتوانێت سێ ملیار مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





