
كێڵگەیەكی پەلەوەری- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
نرخی یەک کیلۆ مریشک لە بازاڕەکانی هەولێر بۆ دوو هەزار و 500 تا سێ هەزار دینار دابەزی، دوێنێش لە سلێمانی و هەڵەبجەش نرخەکەی دابەزی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ڕابردوودا نرخی یەک کیلۆ مریشک گەیشتە چوار هەزار دینار، هاوکات دوێنێ نرخی مریشك لە نێوان سێ هەزار بۆ سێ هەزار و 500 دینار بوو.
لێدوانی فەرمی: فیراز سدیق، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کێڵگە پەلەوەرییەکان ئێستا نرخی مریشک بە دوو هەزار و 100 دینارە، خستنەبازاڕی مریشک ڕووی لە زیادبوون کردووە بۆیە نرخەکە دابەزیوە.
لە لایەکی دیکەوە: محەممەد عەلی کە دووکانی مریشکی هەیە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"ئەمڕۆ بە دوو هەزار و 500 تا سێ هەزار دینار مریشکمان فرۆشتووە".
گۆشەیەکی دیکە: پێشتر نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند: دوێنێ کیلۆیەک مریشکی زیندوو بە دوو هەزار و 100 دینار فرۆشراوە.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لەماوەی یەک ساڵدا پێویستی بە 146 هەزار تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام زیاتر لە 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنرێت، زیاتر لە 100 هەزار تۆنی هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






