ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ: داخستنی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان ژیانی ئاوارەكانی شنگال دەخاتە مەترسییەوە
- کوردستان
- 2024-05-13

لۆگۆی هیومان ڕایتس وۆچ
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ هۆشداری لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەدات و پێی وایە داخستنی ئەو كەمپانە ژیانی ئاوارەكان دەخاتە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30ـی تەمووزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان دابخات و بەشێک لە ئاوارەکانیش ئەو داوایە ڕەت دەکەنەوە.
ڕاپۆرتی فەرمی: ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: "پلانی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە دەبێتە مەترسی لەسەر دانیشتووانی کەمپەکان کە خەڵکی شنگالن".
ئەمەش بزانە: ئەو ڕێکخراوە پێیوایە، تاوەکو ئێستا ئەو قەزایە نائارامە و ئەو خزمەتگوزارییانەیان نییە کە پێویستن بۆ گەرەنتیکردنی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی هەزاران ئاوارە کە ڕەنگە بەمزووانە ناچار بکرێن بگەڕێنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی هێرشی داعشەوە 80%ـی ژێرخانی شنگال و 70%ـی خانووەکانی وێران بوون، بەو هۆیەشەوە هێشتا 183هەزار لە خەڵکی شنگال ئاوارەن.
لەلایەکی دیکەوە: دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، ئێمە پابەندین بە پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانەی گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بۆ ناوچەکانیان، لەگەڵ داخستنی زۆرەملێی هیچ کەمپێکدا نین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا