
چەند کەسێک خەریکی ڕاوەماسین. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دوو کەس لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیر کران و دەست بەسەر بەلەم و تۆڕی ماسیگرتنەکەیاندا گیرا.
بۆچی گرنگە: لە 05-03-2024 تاوەکو 15-06-2024، لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاوکردنی ماسی قەدەغەیە. ئەو ماوە دیاریکراوە کاتی دانانی گەرای ماسی و ماوەی زیادبوونی سامانی ماسییە، بۆیە ڕاوکردن قەدەغەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دوو تۆمەتبار لە دەریاچەی دەربەندیخان کە لەڕێی بەلەمەێکەوە خەریکی ڕاوەماسی بوون، ئامادەنەبوون خۆیان ڕادەست بکەن و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
زانیاری زیاتر: دوای گەیشتنی مەفرەزەیەکی پۆلیس و ئاسایش توانرا دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن، دەستبەسەر تۆڕێکی گەورەی ڕاوکردنی ماسی، بەلەمێک، ماتۆڕێک و تەنکییەکی بەنزیندا بگرن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






