
ئاڵای عێراق و چین
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی کە لە مانگی نیسان بڵاو کراوەتەوە، عێراق زیاتر لە 600ملیۆن دۆلاری دەوڵەتی چین قەرزارە.
وێنە گەورەکە: چین لە ڕووی گەشەسەندنی ئابوورییەوە، بە یەکێک لە خێراترین وڵاتەکانی ئاسیا دادەنرێت و گەورەترین قەرزدەری ئاسیایە بۆ وڵاتە کەمداهاتەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە پێی ڕاپۆرتەکە، سەرەڕای ئەوەی چین یەکێک بووە لەو وڵاتانەی قەرزی وەرگرتووە، بەڵام گەورەترین قەرزدەری وڵاتانی کەمداهات بووە، بە جۆرێک کۆی قەرزە دەرەکییەکانی لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 180ملیار دۆلار.
زانیاریی زیاتر: هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، کۆی قەرزی دەرەکی عێراق کە لە چینی وەرگرتووە گەیشتووەتە 646ملیۆن دۆلار، واتە عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبی پلەی دووەمی هەیە لە ڕووی قەرزارییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق لە نیسانی ئەمساڵ ڕایگەیاند، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ هەشت ملیار و 900ملیۆن دۆلار کەم بووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






