ئەمریكا و ئێران لەسەر گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ دەكەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئایار

ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
پێگەی ئاكسیۆس ئاشكرای كردووە، دوو گەورە بەرپرسی ئەمریكا هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كردووە، تاوەکو گرژییەكانی ناوچەكە كەمتر ببنەوە.
وێنە گەورەكە: مانگی چواری ئەمساڵ، گرژی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیاتر بوو، كاتێک ئێران 300 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل كرد، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشەی ئیسرائیل كردیە سەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بەهۆیەوە حەوت بەرپرسی ئێرانی كوژران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێگەی ئاكسیۆس لە ڕاپۆرتێكدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، لە گفتوگۆكاندا كە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چووە، برێت مەكگۆرگ ڕاوێژكاری جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیبرام بالی ڕێكخەری كاروباری ئەمریكا لە ئێران بەشدارییان كردووە، بەڵام ناوی بەرپرسە ئێرانییەكانی ئاشكرا نەكردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گفتوگۆکان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە سەڵتەنەتی عومان بەڕێوە چوون، بۆ ڕێگریکردنیش بووە لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە، باسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کراوە و ئەمریکا نیگەرانیی خۆی گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە عێراق خەریکی خۆڕێکخستنەوەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان