پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران
- کوردستان
- 2024-05-20

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان- وێنە:سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ڕه‌ئيسى خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران، لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ون بوو و دوای 18 کاتژمێر لە گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێكشکاوی دۆزرایەوە و سەرۆککۆمار و یاوەرەکانیشی گیانیان لەدەست دا.
پەیامی هاوخەمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى سه‌يد عه‌لى خامهنهيى و سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده بهڕێزهكانياندا ده‌رده‌بڕين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
درێژەی پەیام: لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆک ڕه‌ئيسى خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به خێر".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشت‌ومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران