یەکەمین لێکۆڵینەوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بڵاوکرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-23

یەکێک لە خاڵەکانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ئێران ئەوەیە کە بە درۆنی ئێرانی هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی دۆزراوەتەوە. دیزاین: ڕامتین هەماوەند
ئاڤا نیوز
ئێران یەکەمین ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێلیکۆپتەرەکە لەو ڕێڕەوە دەرنەچووە کە بۆی دیاریکراوە، بەڵام بەهۆکاری تەم و نالەباریی کەشوهەوا هێلیکۆپتەرەکە بەر بەرزاییەک کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە و دواتر ئاگری گرتووە.
بۆچی گرنگە: لەدوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی چەندین گومان دروست بوون لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، بۆیە دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە هەر جۆرە هەوڵێکی خستنەخوارەوە یان بەئامانجگرتنی هێلیکۆپتەرەکە ڕەتدەکاتەوە، ئاماژە بەوەش دەدات کە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە دەکرێت و ئەنجامەکانی دیکەش ڕادەگەیێنرێن.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەمجۆرەیە:
- هێلیکۆپتەرەکە لەو ڕێڕەوە دەرنەچووە کە پێشتر بۆی دیاری کرابوو.
- نزیکەی یەک خولەک و نیو بەر لە ڕووداوەکە، فڕۆکەوانەکە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانەکانی دوو هێلیکۆپتەرەکەی دیکە کردووە.
- هیچ نیشانەیەک لە بەرکەوتنی گولـلە یان شتی هاوشێوە لەنێو پارچە بەجێماوەکانی هێلیکۆپتەرەکە نەبینراوە.
- هێلیکۆپتەرەکە دوای ئەوەی بەر بەرزاییەک دەکەوێت ئاگر دەگرێت.
- درۆنی ئێرانی شوێنی دروستی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دەستنیشان کرد.
- لە پەیوەندییەکانی بورجی چاودێری لەگەڵ هێلیکۆپتەرەکە هیچ شتێکی نامۆ و گوماناوی بەدی نەکراوە.
- لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بەڵگە و پارچەی هێلیکۆپتەرەکە کاتی زیاتری پێویستە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پشتگیریی ئیسرائیل ناکەم بۆ داگیرکردنی غەززە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە 100 منداڵ لە برسان مردوون