ژینا مودەڕیس گورجی- ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مافی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە 21 ساڵ زیندانیکردن سزا درا.
ڕاپۆرتی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردەوە: ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مافی ژنانە و لە لقی یەکی دادگەی سنە بە تۆمەتی "پێکهێنانی دەستە و گرووپی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی دەسەڵات" سزای 10 ساڵ زیندانی، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ گرووپ و وڵاتە دژبەرەکان" سزای 10 ساڵی دیکە و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات" سزای ساڵێک زیندانی بە سەریدا سەپێنراوە.
زانیاریی زیاتر: پارێزەرانی بە فەرمی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بەو سزا قورسەیان نیشانداوە و دۆسییەکە بە مەبەستی پێداچوونەوە، دووبارە بۆ دادگەی پێداچوونەوەی پارێزگا نێردراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژینا ئەمینی کچێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسای باڵاپۆشی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە دەستگیرکرا، لە ئەیلوولی 2022، بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەست دا، مردنی ژینا ناڕەزایەتیی توندی لە سەرتاسەری ئێران بەدوای خۆیدا هێنا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بۆ کاندیدان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت تا 400 کاندید دوور بخرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان خەڵک بۆ عومرە دەبەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت