
نەخشەی رێگای ڤیا کارپاتیا کە تورکیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە
ئاڤانیوز
پرۆژەی ڕێگەی 'ڤیا کارپاتیا' پرۆژەیەکە، ڕێڕەوی ڕێگەی گەشەپێدان بە ئەوروپا دەبەستێتەوە و ئەو پڕۆژەیە بەهێزتر دەکات.
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە هێزێکی زیاتر بە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان دەدات کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لەو پڕۆژەیە، هۆکارێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان کوردستان تورکیا و ئەوروپایە.
وێنە گەورەکە: ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان وڵاتانی پۆڵەندا، سلۆڤاکیا، هەنگاریا، ڕۆمانیا و بولگاریا بە تورکیا دەبەستێتەوە.
لێدوانی فەرمی: تورکیا ئامادەیی خۆیی بۆپشتگیری کردنی پڕۆژەکە نیشانداوە، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا دەڵێت: ئێمە ئامادەین بەشێک بین لەم پڕۆژەیە و بە هەموو شێوەیەک هاوکاری بین. هەروەها پێویستە لە هەموو بارودۆخێکدا بەشداری تێدا بکەین.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بە قسەی ئوراڵئۆغڵو، پرۆژەی ڕێگەی ڤیا کارپاتیا سەر سێ دەریا دەبڕێت پەیوەندی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەهێز دەکات و بەشداری ئەرێنی لە پەرەپێدانی چالاکییەکانی گواستنەوە دەکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: درێژی پڕۆژەکە 712 کیلۆمەترە، ئەو بەشەی دەکەوێتە پۆڵەندا لە ساڵی 2027 تەواو دەبێت. درێژی کۆی گشتی 712 کیلۆمەتر لە ڕێگای سەرەکییەوەیە. تا ئەمڕۆش 259.6 کیلۆمەتری پڕۆژەکە تەواو بووە. هەروەها نزیکەی 280.8 کیلۆمەتری لە قۆناغی دروستکردندایە، جگە لەوەش 171.6 کیلۆمەتر لە قۆناغی تەندەر و ئامادەکاریدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






