
گرافیکی هەناردەکردنی بەرهەم کشتوکاڵییەکان، گرافیک:AVA
ئاڤا نیوز
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ جووتیارانی دهۆک و ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوە کراوە.
بۆچی گرنگە: کشتوکاڵ یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکانی بەهێزکردنی ئابووری وڵات و بەبازارکردنشی بۆ دەرەوە ئەرکێکی گرنگی حکومەتە، جگە لە هەناردەکردنی پێداویستی ناوخۆشی پڕ کردووەتەوە. لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کشتوکاڵ دراوە و یەکێک بووە لە پلانە سەرەکییەکانی ئەم کابینەیە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا کەرتی کشتوکاڵ لە دهۆک بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینوە و پێدەنێتە قۆناغێکی نوێی پیشەسازی و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان، هەروەها لە چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 15 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
زانیاری زیاتر: ئەو بەرهەمانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک هەناردەی دەرەوەی وڵات کراون بریتین لە پەتاتە، سماق، مازوو، برنج، هەنگوین، تەحین و سێو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ نزیکەی شەش هەزار تۆن تەنیا پەتاتە بۆ دەرەوەی وڵات هەناردەکراوە، جگە لەوەش بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری ساردکەرەوە ئیستا بەرهەمەکان کۆگا دەکرێن و بەپێی پێویستی دەخرێتە بازاڕەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






