
دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سبەی شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچە و هێزە ئەمنییەکان سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد زراری، گوتەبێژی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی شاندێکی دیوانی چاودێری داریی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی "چوار و پێنجی" هێزە سەربازییەکان و خەرجی و داهاتی "سێ" مانگی سەرەتا ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی چوار و پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن عێراقەوە نەدراوە.
ئەمەش بزانە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشتر بە ئاڤا نیوزی گوت:" مووچەی مانگی هێزە ئەمنییەکان بە لیستێکی جیاوازتر هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێکدەکەون، پێشتر هەمووی کۆد بوو، دەبێت ئەمجارە بەشێکی بەناو و بەشێکی کۆد بێت".
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچە کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە