
دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێ دەکات، دەشڵێت دوای گەیشتنی تەمویل لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە 06-06-2024، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی یەکشەممە 09-06-2024، مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیێنرێت.
لە لایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت، بۆ لیستی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانیش ڕێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





