
وێنەی مەڕەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گوندێکی شارەزوور نزیکەی 250 سەر مەڕ سووتان و شوانی مەڕەکان دووچاری هەناسە تەنگی بووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی هاوین ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە زیاد دەبن، بەو هۆیەوە هەزاران دۆنم زەوی دەسووتێن و زیانی زۆر دروست دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاوارە حەمە شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئاگرەکە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی حاسڵ لە شارەزوور کەوتووەتەوە، بەهۆی هەبوونی بایەکی بەهێز ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە، بەو هۆیەوە نزیکەی 250 سەر مەڕ سووتاون. هاوکات شوانەکە بەهۆی دووکەڵەوە دووچاری هەناسە تەنگی بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو مەڕانەی سووتاون بەشێکیان حاڵیان خراپە و ڕەنگە بمرن، بەشێکی دیکەیان لیژنەیەکی ڤێرتێرنەری بڕیار لەبارەی چارەنووسیان دەدات، سەردەبڕدرێن یان چارەسەریان پێ دەدرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن دەڵێت، دوو هۆکار دیاری کراون، یەکێک ڕەنگە بەهۆی هەورە برووسکە ئاگرەکە کەوتبێتەوە، بەڵام هۆکارێکی دیکە خاوەن مەڕوماڵاتەکان دەیڵێن ئەوەیە، خاوەنی ئەو زەوییانە دوای دروێنە ئەو ئاگرەیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی زەوییەکە بیکەنە شوێنی کشتوکاڵی، هەر بۆیە خاوەنی مەڕوماڵاتەکان سکاڵایان لەسەر چەند کەسێک تۆمار کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت





