کەسوکاری مامۆستا هێرش عومەر دوای حەوت ساڵ: دەست لە دۆسیەکەمان هەڵناگرین
- کوردستان
- 2024-06-10

مامۆستا هێرش عومەر
ئاڤا نیوز
نزیکەی حەوت ساڵ بەسەر کوژرانی مامۆستا هێرش عومەر تێپەڕدەبێت، کەسوکارەکەی بەرپرسێکی یەکێتی تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن، هەرچەندە سکاڵایان تۆمارکردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
وێنە گەورەکە: هێرش عومەر، مامۆستا و ئهندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی کۆیە بوو، ڕۆژی 18-12-2017، لە خۆپێشاندانەکانی شاری کۆیە بریندار دەکرێت و دوای چەند ڕۆژێک لە هەولێر گیان لەدەست دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە کەسوکاری مامۆستا هێرش عومەر لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: لە خۆپێشاندانەکانی 2017ـدا "ژمارەیەک لە مامۆستایان بە فەرمانی بەرپرسی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی تەقەیان لێکرا و بریندارکران، مامۆستا هێرشیش لەنێویاندابوو و شەهید کرا".
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی کەسوکاری مامۆستاکە هەر ئەوکات سکاڵایان تۆمارکردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسەکەی یەکێتی دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا "تاوانبار یەک خولەکیش دەستگیر نەکراوە و دادوەر بە نایاسایی فەرمانی ئازادکردنی بۆ دەرکردووە".
قووڵتر: کەسوکارەکەی ئاماژە بەوەش دەکەن چەندین بەڵگەیان داوەتە دادگە کە ئەو بەرپرسە "تاوانباری سەرەکیی دۆسیەکەیە"، تاوەکو مافی خۆیشیان وەنەگرن دەست لەو دۆسیەیە هەڵناگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
9 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە





