دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی پێنج بڵاوکردەوە و بە سێ ڕۆژ دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی دواکەوتنی مووچە و هەوڵەکان لە گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی نزیکن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەمە 11-6-2024 دابەشکردنی مووچە دەستپێکدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت، واتا لە سێ ڕۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لیستەکەی وەزارەتی دارایی مووچەی پێشمەرگە خانەنشینانی سەربازی و هێزە ئەمنییەكانی تێدا نییە، لەبەرئەوەی هێشتا پارەکەیان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەمویل نەکراوە، ئەوەی ئێستا گەیشتووە 419 ملیار و 190 ملیۆن دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستەکە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی تێدا نییە، بە گوێرەی وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە وردبینی بۆ ناوەکانیان دەکرێت و هەوڵدەدرێت بەر لە جەژنی قوربان، مووچەی مانگی پێنجی ئەوانیش دابەش بەکرێت.
باكگراوند: ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان گەیشتووە و دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
وێنەی لیستەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە