گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی ناوی پێشمەرگە و کۆدی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو پێنجشەممە بگات و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە دوێنێوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کراوە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی کرا، هاوکات ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران ڕاگەیێنرا، بەڵام ناوی ئەوانی تێدا نەبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، لیستی ناوی هێزە سەربازییەکان و کۆدی هێزە ئەمنییەکان ئامادەکراوە، بڕیارە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
زانیاریی تایبەت: چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو ئەم پێنجشەممەیە لە بەغدا پارەکە خەرج بکرێت، لەگەڵ گەیشتنیشی دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، واتە تاوەکو جەژن دوو مووچە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی پارەی مانگی پێنجی خانەنشینانی سەربازی نەناردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز لەمڕۆژانە پارەی ئەوانیش دەنێردرێت و پێش جەژن مووچەی ئەوانیش دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






