سەرۆکوەزیران بارزانی لە وەڵامی داواکاری و پێشنیازی جووتیاران: پشتیوان و هاوکارتانم
- کوردستان
- 2024-06-11

سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک جووتیاری سنووری بەردەڕەش. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و پشتیوانییەک بۆ جووتیاران دووپات دەکاتەوە، جەختیش لە بەردەوامبوونی حکومەت بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دانانی بەردی بناغەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ کە دەبێتە دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەی لە قەزای بەردەڕەش کرد و چاوی بە ژمارەیەکی جووتیاری سنوورەکە کەوت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونی بەرهەمی ناوخۆیی دەربڕیوە، جەختیشی کردووەتەوە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی جووتیاران دەبن و حکومەت لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: جووتیارانی دەڤەرەکە چەندین پێشنیاز و تێبینیيان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەکردنی کێشەکانیان خستووەتەڕوو، سەرۆکوەزیرانیش پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و پشتیوانییەکی بۆ جووتیاران دووپات کردووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
25 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە





