
وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرژمێری گشتی، کردنەوەی دوو ناوچەی بازرگانی و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی تاوتوێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە. .
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا چوار پرسی تاوتوێکراون: هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرژمێری گشتی، کردنەوەی دوو ناوچەی بازرگانی و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12.
نەوت: حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەر کارئاسانییەک لەم پێناوەدا بە ڕەچاوکردنی بنەما و دەسەڵاتە دەستووریەکان و بەرژەوەندی گشتیی هاوبەش، حکومەت نابێتە بەربەست لە بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و خوازیاری ئەوەیە لە زووترین کاتدا بگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
دانانی دوو گۆڕەپانی گومرگیی لە پارێزگاکانی موسڵ و دیالە: بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پەیوەندی بەردەوامدا بن بۆ گفتوگۆ بە ئاراستەی چارەسەرکردنی بابەتەکە بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بێت بۆ برەودان بە جووڵەی بازرگانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و بەربەستەکان.
سەرژمێری: پێویستە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی دادپەروەری و یەکسانی بێت، دوور لە هەر مەبەستێکی سیاسیی و نەتەوەیی بێت و نەبێتە پێشێلکاریی لە بنەما دەستوورییەکان و ماددەی 140ـی دەستوور تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە پێویستە تەنیا دەستوور چارەنووسی ئەم ناوچانە یەکلایی بکاتەوە.
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 24 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
24 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە





