
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پرسی مووچە ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گەیشتووینەتە ڕێكکەوتن و هیچ کێشەیەک نەماوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەبارەی مووچە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گەیشتووینەتە ڕێککەوتن، سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش هیچ شتێک نەماوە ببێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و دوای جەژن مووچەی مانگی پێنجی ئەوانیش دابەش دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: گوتەبێژی حکومەت لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە گوتی: ئەم مانگە 50 هەزار کەس لە ڕێگەی هەژماری من و لە ڕێگەی زیاتر لە 100 ئەی تی ئێم مووچە وەردەگرن، هەژماری من شکستی نەهێناوە و نایهێنێت، مانگی داهاتوو ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن زیاتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا زانیاریی چوار هەزار مووچەخۆر بۆ بانکی تی بی ئای نێردراوە و تەنیا ئەمڕۆش 653 فۆڕمی زانیاری بۆ بانکەکە نێردراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 24 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
24 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە





