گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق پەیکەری چەند کەسایەتی و ئاژەڵێکی جیاواز دروستکراون، هاووڵاتییانیش گاڵتە بەو پەیکەرانە دەکەن بەهۆی ناشرینی و ناڕێکییانەوە.
وێنە گەورەکە: لە بەشێک لە شارە گەورەکانی عێراق پەیکەر بۆ چەندین کەسایەتی و ئاژەڵی جیاواز کراوە، بەهۆی ناشرینی و شێوە سەیر و سەمەرەکانیانەوە، بوونەتە جێگەی گاڵتەجاڕی و هاووڵاتیانی عێراق لە سۆشیاڵ میدیا گاڵتە بە پەیکەرەکان دەکەن و دەڵێن "سەرەڕای ئەوەی زۆر ناشرینن پارەیەکی زۆریشیان تێچووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانێک لەمەوبەر بەرهەمەکان لە گۆڕەپانە گشتییەکان و شوێنە گرنگەکاندا دانران، بەڵام هەر زوو بوونە بابەتی گاڵتەجاڕی بەتایبەت لە سۆشیال میدیادا.
"شێرە ناشرینەکە"
لە پارێزگای نەجەف شێرێک دانراوە بەپێی بەدواداچوونەکان بەهاکەی 65 هەزار دۆلار بوو، لە سۆشیاڵ میدیای عێراق گاڵتە بەشێرەکە دەکرا و ناوی شێرە ناشرینەکەیان لێنابوو.
پەیکەری ژنان
دروستکردنی پەیکەرێک بۆ ئەوژنانەی کە لەگۆڕەپانەکاندا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەکوژران، بەڵام پەیکەرەکە زیاتر لە گۆڕەری کارەبا دەچێت و بەتەواوەتی لە لایەن عێراقییەکانەوە ڕەتکرایەوە و گاڵتەیان پێکرد.
پەیکەری “ئوم سەوادی"
بەدرێژایی ڕووباری فورات پەیکەری "ئوم سەوادی" کەهرامانە” لە شاری دیوانیە ناوەندی پارێزگای قادسیە دانراون، بە بەرزی وەستاوە، بەڵام ئەم پەیکەرە لەم دواییانەدا مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی ڕۆشنبیرانی عێراق ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە داپۆشینی پەیکەرەکە لە میانی بۆنەیەکی ئایینیدا لەو شارەدا.
پانداکەی عێراق
لە شاری دیوانییە لە عێراق پەیکەری پاندایەک دانراوە، کە زۆر کۆمیدی و ناشرینە، بەشێک لە میدیا عێراقییەکان دەڵێن ئەم پەیکەرە پارەیەکی خەیاڵی تێچووە بەڵام” هەزەلی” و ناشرینە .
شارستانیەتی پەیکەرتاشی لە عێراق
عێراق مێژوویەکی دێرین و پڕ شارستانییەتی کۆنی هەیە لە دروستکردنی پەیکەردا، تەمەنی پەیکەرەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا، لەگەڵ ئەوەی بە ئەندازەیەکی جوان و شارستانی دروستکراون بەهایەکی قوڵ و فەلسەفی گرنگیان لە پشت بووە، کە زۆربەی پەیکەرەکان وێنای خوداوەند یان پرسێکی گرنگ بوون.
شکاندنی پەیکەرەکەی سەدام
دوای “پڕۆسەی ڕزگاری لە عێراق” شکاندنی پەیکەری سەدام حسێن لە لایەن سەربازەکانی سووپای عێراقەوە و دواتر ڕاکێشانی بەشووێن ئۆتۆمبێلداو لێدانی بە نەعل لەلایەن عێراقییەکانەوە، بەیەکێک لە سیما دیارەکانی عێراقی دوای سەدام دانرا و لە جیهاندا کاردانەوە و کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو.
داعش پەیکەرەکان دەشکێنێت
کاتێک داعش کۆنترۆڵی مووسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی لە 2014 کرد، دەستی بەشکاندنی سەدان و هەزاران پەیکەری گرنگ و کۆنی عێراق کرد کە بەهایەکی گرنگ و گەورەی بۆ گەلانی عێراق تێدابوو، بەشێکیان بە بەرچاوی کامێراکانەوە شکێنران و بەشێکی دیکەشیان فرۆشران.
شارستانیەتی پەیکەر سازی لە عێراق بۆ دواوە
لە دێرزەمانەوە عێراق نیشتیمانێکی گەورە بووە بۆ پەیکەرسازی، بەڵام لەبری ئەوەی ئەم ئەزموونە بەرەو بەهێزتر و گەورەتر بڕوات، بەرەو دواوە دەڕوات و ئێستا هەرپەیکەرێک لە عێراق دادەنرێت خەڵکی گاڵتەی پێدەکەن و بە گاڵتەجاڕ وەسفی دەکەن.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 26 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە