گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەو ئامارەی ئاڤا نیوز لە کوشتارگەکانی هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستیکەوتوون، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاژەڵ بۆ سەربڕین براوەتە کوشتارگە و پارێزگای دهۆکیش کەمترین ڕێژەی تۆمارکردووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە وەک نەریتێکی ئاینی، موسڵمانان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاژەڵ دەکەنە قوربانی و گۆشتەکەی بەسەر ماڵاندا دەبەخشنەوە.
درێژەی ڕاپۆرت
بەرزترین ڕێژەی ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە
محەممەد مەحمود، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ 600 سەر ئاژەڵی بچووک و 53 سەر ئاژەڵی گەورە لە کوشتارگەی سلێمانی کراونەتە قوربانی، جگە لەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەیانی دووەم ڕۆژی جەژن ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵ دەهێنن بۆ قوربانی و بە مەبەستی کاری خێرخوازی دەیبەخشنەوە.
پارێزگای دهۆک کەمترین ڕێژەی تۆمارکردووە
د.نیشتیمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کوشتارگەی دهۆک کە دەکەوێتە تاخی خانکێ، ئەمڕۆ 11 سەر مەڕ و حەوت سەر ئاژەڵی گەورە سەر بڕاون، لە بەردەڕەش و ئاکرێ و بجیل بەهەموویان 70 سەر مەڕ و بزن و 85 سەر ئاژەڵی گەورە کراونەتە قوربانی. هۆکاری نەهێنانی ئاژەڵ بۆ کوشتارگە پەیوەندی هەیە بە کردنەوەی شوێنێک لە مەیدانی ئاژەڵانی دهۆک، کە خەڵک ڕاستەوخۆ لەو شوێنە ئاژەڵەکە دەکرێت و سەریدەبڕێت، بەڵام ئەو شوێنە ڕێگە پێدراوی تەندروستی نییە.
ئاماری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر
ئەگەرچی چەند کوشتارگەیەک لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر هەن، بەڵام ئەو ژمارەیەی دەیخەینە ڕوو تەنیا ئاماری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێرە.
هەڵمەت هەمزە بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کوشتارگەی هەولێر ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تا کاتی داخستنی، 280 سەر ئاژەڵی بچووک و 22 ئاژەڵی گەورە سەربڕاون. ئەمە جگە لەوەی دەزگای خێراخوازی هاتووە 11 سەر ئاژەڵی بچووک و 66 سەر ئاژەڵی گەورەیان سەر بڕیوە.
پێویستە ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگەکان بە ڕێکاری تەندروستی سەرببڕدرێت
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڤێرتێرنەری پارێزگاکان بەر لە ڕۆژانی جەژن هۆشداری ئەوەیاندا، پێویستە ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگەکان بە ڕێکاری تەندروستی سەرببڕدرێت، بۆ دووربوون لە پەتای خوێن بەربوون. جگە لەوەی لەسەرجەم شارەکان شوێنی تایبەت دیاریکرا بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوە ئاژەڵ دەکەنە قوربانی تا پاشماوەی ئاژەڵی لێ فڕێ بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی خانەنشینانی هەولێر و دهۆک 13 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟