
دیمەنێک لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە هێلیکۆپتەر
ئاڤا نیوز
دوای 24 کاتژمێر و سووتانی 575 هێکتار دارستان، توانرا ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی دەوروبەری چەناککەلەی تورکیا کۆنترۆڵ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئاگر لە دارستانەکانی دەوروبەری گوندی کومکۆی سەر بە شارۆچکەی ئێجەباتی لە پارێزگای چەناککالەی تورکیا کەوتەوە. بەهۆی خێرایی با ئاگرەکە بۆ دارستانەکانی ناوچەکە تەشەنەی کرد و دوو گوند چۆڵکران.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا لەبارەی ڕووداوەکە گوتی: ئاگرەکە لە کاتژمێر 4:11 خولەکی کەوتەوە، بەهۆی ڕەشەبای تووندوە زوو تەشەنەی کرد بۆیە کۆنترۆڵکردنی سەخت بوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکان دارستانە سووتاوەکان سارد دەکەنەوە.
زیانە سەرەکییەکان: ڕووبەری زیانلێکەوتووی ئاگرەکە 575 هێکتارە، نزیکەی 340 هێکتاری دارستانەکە سووتاوە، ئەوی دیکەی لە دەرەوەی دارستانەکە بووە.
ئەمەش بزانە: هێشتا چەندین ناوچە گوندنشینەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لەژێر مەترسی ئاگری دارستانەکانن، حکومەتیش هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






