
ئاڤا نیوز
تا دێت ژمارەی کۆچبەران لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەپێی دوایین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و یەکێتیی ئەوروپا بۆ سنووردارکردنی یاساکانی دەگۆڕێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران ڕایگەیاند، ژمارەی کۆچبەرانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 120 ملیۆن کەس کە هاوتایە لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن.
وێنە گەورەکە: وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، هەر یەک بەشێوەیەکی جیاواز یاسا و ڕێنمایی نوێ دەردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە لێشاوی کۆچی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان.
پڕۆژەکەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا
یەکێتیی ئەوروپا پڕۆژەیەک بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکەی تاوتوێ دەکات. پڕۆژەکە هاوشێوەی هەمان ئەو پڕۆژەیەیە کە بەریتانیا لە ڕێگەیەوە کۆچبەران بۆ ڕوواندا دەنێرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا گفتوگۆی لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری کرد و یەکێک لە پێشنیازەکانیش ئەوە بوو، ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی دەچنە وڵاتانی یەکێتییەکە بۆ وڵاتێکی سێیەم لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕەوانە بکرێن.
هایتی
بەهۆی پەرەسەندنی تووندوتیژیی باندەکانەوە ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی هایتی لە مانگی ئازارەوە بە ڕێژەی 60% بەرزبووەتەوە و بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ ئێستا نزیکەی 600 هەزار کەسە.
ئیتاڵیا
ئیتاڵیا گرێبەستێکی لەگەڵ ئەلبانیا بۆ ناردنی کۆچبەران واژۆ کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچی هایتی، ئێستا وڵاتەکە 578 هەزار و 74 پەنابەر لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا لە سەرەتای مانگی ئاداردا 362 هەزار و 551 کەس پەنابەر بوون، هاوکات کۆی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە دەگاتە 10 ملیۆن کەس.
شەڕی ئۆکراینا و دۆخی کۆچ لەو وڵاتە
بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیی ئۆکراینی بەرەو وڵاتە ئەوروپییەکان کۆچیان کردووە، ئەم بڕیارە یارمەتیدەر دەبێت لە مانەوەی ئەو کۆچبەرانە بۆ ماوەیەکی درێژتر.
ئەمەش بزانە: ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن و 200 هەزار ئۆکراینی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا تۆمار کردووە.
پۆڵەندا
پۆڵەندا کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، مۆسکۆ و مینسک تۆمەتبار دەکات بەوەی کە پەڕینەوەی کۆچبەرە ئەفریقییەکان لە ڕێگەی بێلاڕووسەوە ڕێکدەخەن. ئەو وڵاتە بڕیاری دا ناوچەیەکی پارێزراو لە بەشێک لە سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕووس دادەمەزرێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی قاچاخچێتی کۆچبەران.
زانیاریی زیاتر: لەسەرەتای ساڵەوە زیاتر لە 17 هەزار کۆچبەری نایاسایی هەوڵی بەزاندنی سنووری ئەو وڵاتەیان داوە.
دۆخی کۆچ و کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
حكومەتی بەریتانیا و عێراق ڕێككەوتوون ئەو كۆچبەرە عێراقییانەی بە قاچاغ چوونەتە ئەو وڵاتە بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق، هەمان ئەو پلانەیە كە بۆ كۆچبەرانی دیكە هەیە و دەنێردرێن بۆ ڕواندا.
"ڕێككەوتنەكە لەسەر ئاستی باڵایە و تاڕادەیەكی زۆریش هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەكە بەردەوامن." تۆڕی هەواڵی سكای نیوزی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە.
لەلایەیی دیکەوە: حکومەتی بەریتانیا دەستگیرکردنی ژمارەیەک کۆچبەری بە مەبەستی ناردنیان بۆ ڕواندا پشتڕاست کردەوە. بڕیارە مانگی تەمموزی ئەمساڵ کۆچبەرەکان ڕەوانەی ڕواندا بکرێن و لەوێ نیشتەجێ بکرێن.
یەمەن
380 هەزار کۆچبەر لە یەمەن هەن، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ساڵانە لە ساڵی 2021 بۆ 2023 سێ هێندە زیادی کردووە، لە 27 هەزارەوە بۆ زیاتر لە 90 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
تورکیا
تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانە کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەری عێراق و سووری ڕووی تێدەکەن، بەهۆی جوگرافیای وڵاتەکە کە ناوچەیەکی پەڕینەوەی کۆچبەرانە ڕۆژانە کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە دەستبەسەر دەکرێت بۆ وڵاتەکانی خۆیان دیپۆرت دەکرێنەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا، زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری سووری لەو وڵاتەدا هەن، کە بەهۆی خراپی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان ڕوویان لە تورکیا کردووە.
لە ساڵی 2023ـدا، 143 هەزار و 47 بیانی لە ناوەندەکانی کۆچبەریدان کە 47 هەزار و 466 کەسیان نایاسایی بوون گوستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی دیپۆرکردنەوە تاوەکو دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکرێنەوە، 1177 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراوە .
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی خانەنشینانی هەولێر و دهۆک 13 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترهمپ تانه له باڵهخانهى نهتهوهیهكگرتووهكان دهدات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تووشی کورتهێنان لە بودجەی سەربازی دەبێتەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی کرێملن بۆ ترەمپ: ڕووسیا پڵنگێکی کارتۆنی نییە بەڵکو ورچێکی جەمسەریی بەهێزە
- جیهان
- 23 ئەیلوول
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە