
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە سەرانسەری وڵاتانی جیهاندا کۆچبەران چەندین ڕێگە و شێوازی جیاواز دەگرنەبەر بۆ گەیشتن بە وڵاتانی دڵخوازیان لە ڕۆژئاوا. زۆربەی ئەو ڕێگەیانەی قاچاخچییەکان کۆچبەرانی پێدا دەگوازنەوە مەترسیدارن و بەردەوام کارەساتی گەورەی مرۆییان لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا ڕەنگە تێگەیشتن لە چوارچێوەی تەواوی کۆچکردن کە لەنێوان ئەو وڵاتانەدا ڕوودەدات کە ئێمە تێیاندا ناژین، یان هەرگیز نەچووینە ئەو وڵاتانە، زەحمەت بێت، بەڵام هەبوونی هۆشیارییەک لەبارەیانەوە وێنەیەکی تەواوتر دەکێشێت کە سروشتی کۆچکردن چییە، چۆن کاریگەری لەسەر ژیان هەیە لە کۆچبەران لە سەرانسەری جیهان.
ڕێگەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست
کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگەیەکی مەترسیداری دەریایی دەبڕن، دەریای ئیجە لە سنووری نێوان تورکیا و یۆنانە کە کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان، عێراق و سووریا بەو ڕێگەیەدا بەرەو ئەوروپا دەپەڕنەوە.
ڕێگەی دەریای ناوەڕاست
لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، بەنگلادیش، فلیپین، میانمار، مالیزیا بە دەریای ناوەڕاستدا بەرەو سنوورەکانی مەکسیک و ئەمریکا دەپەڕنەوە.
ڕێگەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
کۆچبەرانی میانمار و بەنگلادیش لە ڕێگەی بەلەمی ماسیگرتنەوە بە دەریای ئەندەمان و گەرووی مەلاکا کۆچ دەکەن بەرەو کەناراوەکانی ئەندەنوسیا و تایلەند و مالیزیا لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.
ڕێگەی ئەمریکای ناوەڕاست
هەژاری و تووندوتیژی لە مەکسیکەوە ملیۆنان کەسی ئاوارە کردووە، زۆرێک لەو کۆچانەی باکوور لەلایەن گرووپەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن تاوەکو سنووری ئەمریکا.
بەپێی زانیاریی پاسەوانانی پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا، ڕەوتی مرۆیی زیاتر لە 68 هەزار منداڵی کەم تەمەنی بێ خاوەن لەخۆدەگرێت کە لە ساڵانی 2013 و 2014ـەوە هەوڵی بەزاندنی سنوور دەدەن.
کۆچبەرانی ئەوروپا لە کام وڵاتانەوە دەچن؟
%90ـی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە ئەوروپا لە 10 وڵاتەوە دەچن: عێراق، سووریا، ئەفغانستان، نەیجەر، پاکستان، سۆماڵ، سوودان، گامبیا، بەنگلادش و ئیریتریا.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکارەکانی خراپی دۆخی ئابووری، ململانیی سیاسی، ڕووداوە سرووشتییەکان و ئەو وڵاتانەی شەڕ بەرۆکی گرتوون هاووڵاتیانیان کۆچ دەکەن.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی کۆچی هەیە
بەهۆی شەڕی ئۆکڕاینا و ڕووسیا، غەززە و ئیسرائیل، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە زۆرترین ژمارەی کۆچیان هەبووە. ئەفریقا و سوودان و فلیپین و نیپاڵ بەهۆی هەژاری و هێرشی گرووپە تووندڕەوەکان بەردەوام کۆچ دەکەن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێدەهێڵن.
هۆکاری ئایینی
موسوڵمانانی میانمار بەهۆی تووندوتیژی گرووپە تووندڕەوەکانی وڵاتەکەیان کە زۆربەیان دەکوژرێن، ناچارن ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن، زیاتر لە شەش هەزار کۆچبەری میانمار و بەنگلادیش و فلیپین کۆچیان کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا