
دیمەنی هاونیشتمانییەک لە کاتی ششتنی دەمووچاوی و خۆ فێنککردنەوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و زیادبوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، بەرگریی شارستانی هەرێم بە 16 خاڵ، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و ڕێنوێنییان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی خۆپارێزیی و ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، بەرگری شارستانی هەرێم داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەن.
خاڵەکان بریتین لە:
1 - پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دوور بن لەو کەرەستانە: خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە. هەمـوو جۆرە چەرخێک، بوتڵی ئاو، بۆن، پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە گشتی، پێویستەلە کاتی وەستانی پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە، پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بە تەواوی، تایەی ئۆتۆمبێل زیاد لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی ڕێگا دوورەکان و گەشتکردن.
2 - خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.
3 - سلندەر (بوتڵی) غازی چێشتلێنان لەبەر تیشکی خۆر دانەنرێت.
4 - دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، کارنەکردنی فێنککەرەوەکان تەنیا لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن.
5 - وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.
6 - دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر 11:00 بەیانی تاوەکو 03:00 پاش نیوەڕۆە.
7 - کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا.
8 - پێویستە خاوەن مۆلیدەکان، گەیەنەری کوالێتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.
9 - پاشماوەی دروێنەی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دووبارە هەر کەسێ هەستێ بە سوتاندنی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە.
10 - بەهەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان.
11 - دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی خۆپارێزی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگەکان بە ڕێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.
12 - بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر ، ڕاستترین ڕێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ.
13 - هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.
14 - کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەشوهەوای گەرم.
15 - چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی.
16 - لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو لە پارێزگاکانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، گەرمیان، راپەرین، زاخۆ، ئاکرێ، هاووڵاتییان دەتوانن بەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن و لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە بەبێ بەرامبەرە.
بۆچی گرنگە؟ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





