
لۆگۆی ماستەرکارد
ئاڤا نیوز
ماستەرکارد پلانی گۆڕانکارییەکی گەورەی هەیە لە پارەداندا، پرۆسەکە ئاسانتر دەكات و مەترسی دزین لە كارتەكە كەمتر دەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: بۆ ڕێگریكردن لە دزینی پارە لە ماستەركارد، خێراكردنی پارەدانی ئۆنلاین و دروستكردنی هەژمارێكی ئەلیكترۆنی، كۆمپانیای ماستەركارد پلانی داناوە تا ساڵی 2030 سەرجەم سیستمی كارتەكان بگۆڕێت.
بۆچی گرنگە: ڕێژەی دزیكردن لە كارتەكە كەم ببێتەوە و فرۆشیار یان كڕیار بتوانن بە یەك كلیك كاڵاكەیان بكڕن.
چی دەگۆڕێت: هەموو كارتێكی ماستەركارد كۆدێكی 16 ژمارەیی لەسەرە، ئەو كۆدە دەگۆڕێت بۆ ژمارەیەكی تاك، ئەمەش هاوكارە بۆ پارەدان بە ئۆنڵاین.
لێدوانی فەرمی: ڤالێری نۆواک، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری بەرهەم و داهێنان لە کۆمپانیای ماستەرکارد لە ئەوروپا دەڵێت: "ئەم گۆڕانكارییە كاریگەری گەورەی دەبێت بەسەر پارەدان و وەرگرتن و فرۆشتن و كڕین.
ئەمەش بزانە: ماستەرکارد بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 دەستی بە پەرەپێدانی شێوازی پارەدان کردووە، نزیکەی 25% داشکاندنی لە سەرجەم پارەدانەکانی ئۆنلاین كرد.
باكگراوند: لە سەرتاسەری جیهاندا یەك ملیار و 544 ملیۆن ماستەركارد لە بازاڕەكانی جیهاندا كاریان پێدەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





